١٧ ئاب ٢٠١٦ - ١٥:١١
درێژەی جینایەتی تیرۆریستان لە سوریا

لە پەلاماری موشەکیی تیرۆریستانی داعش بۆ سەرحەڵەب ژمارێک لە شارومەندانی سوریا کوژران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا سانا تیرۆریستانی داعش بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە چەند موشەک گەڕەکی سەلاحەدینی لە پارێزگای حەڵەبی باکوری سوریا کردە ئامانج کە لە ئاکام دا حەوت کەس کوژران و 9 کەسی دیکەش بریندار بوون.دۆخی هەندێک لە بریندارەکان شپرزەیە.

ئەو پەلامارە موشەکییە زیانی مادی زۆری بە ماڵ و سامانی شارۆمەندانی سوریا گەیاندوە.

ڕۆژی ڕابردوو سێ شەممە پاش پاشەکشەی تیرۆریستانی داعش لە چەند گەڕەکی حەڵەب، تیرۆریستانی داعش بۆ پێشگرتن بە پێشڕەوی خێرای هێزەکانی سوریا لە چەند گەڕەکی ئەو شارە گازی خەردەلیان دەکار هێنا کەئەو کارە دژە مرۆیانەیە زیاتر لە 20 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

گروپە تیرۆریستییەکان ڕۆژانە گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شاری حەڵەب دەکەنە ئامانج....

کۆتایی کورتە نامە/310